مـــــاڵ، گۆڤاری ڕاوێژو رێنمایی خێزانی‌
|
MAL MAGAZINE Family Consultations & Instructions
|
|
|
|
|  | هه‌ندێ ژن ئاوی نییه‌ | | |
ئایا سێكس له‌نێوان كچ و كج هه‌یه‌؟ ئایا مه‌رجه‌ ژن وه‌ك پیاو ژن هه‌موو جارێك ئاوی بێته‌وه‌؟
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كه‌ژاڵ ئیسماعیل ـ ماسته‌ر له‌ كلی٠هه‌ینی-06-تشرینی دووه‌‌م(مانگی 11)-2020
ـ سێكسكردن له‌نێوان كچ و كچدا به‌واتای چێژ وه‌رگرتنی هاوڕه‌گه‌ز له‌یه‌كتر، گه‌رچی ئه‌و جۆره‌ په‌یوه‌ندییه‌ له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا ناشرینه‌و به‌تایبه‌ت له‌نیو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ئاشكرا نییه‌ و ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه‌ به‌ هۆی كاریگه‌ریی په‌روه‌رده‌ و ئایین و كه‌لتورو ئه‌خلاقیاتی كۆمه‌ڵگه‌‌و شتی ناشیاوه‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ جیهانییه‌كاندا تادێت له‌زیادبوونه‌، هه‌ڵبه‌ت كچ و كج ئه‌توانن چێژ له‌سێكس وه‌ربگرن چۆنیان ئه‌وێت. به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌ت تایبه‌ته‌ به‌ ئاوی ژن، به‌ڵی ژن ئاوی هه‌یه‌، به‌ڵام ڕێژه‌كه‌ی جیاوازه‌ له‌ ژنێك بۆ ژنیكی دیكه‌. هه‌ندێ ژن ئاوی نییه‌ چ به‌ هۆی ساردی سێكسی، یان چێژ وه‌رنه‌گرتن، یان به‌ هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن، به‌ڵام ئاوی ژن جیاوازه‌ له‌ئاوی پیاو له‌وانه‌یه‌ له‌ڕه‌نگ و بۆندا جیاوازی هه‌بێت له‌ئاوی پیاو.
www.www.khudmag.org/2020-11-06-063103 398 جار بینراوه‌
|
---
|
|